قەدەغەی هاتوچۆ لە دەروازەی خەسرەوی و پەروێزخانی کرماشان تا 15ی گوڵان درێژ کرایەوە
بەشی کرماشان- قایمقامی قەسر شیرین ڕایگەیاند قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیار لە دوو دەروازەی خەسرەوی و قەسر شیرینی کرماشانەوە تا 15ی گوڵان درێژ کرایەوە.

کوردپرێس:

موارد عەلی تاتار قایمقامی قەسر شیرین ڕایگەیاند بە مەبەستی پێبەندبوون بە ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا دوو دەروازەی سنووری خەسرەوی و قەسر شیرین پێشتر بە ڕووی گەشتیاراندا داخرابوو و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لەو دوو دەروازە سنوورییە تا 15ی گوڵان درێژ کرایەوە.

شایانی باسە بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا، پێشتر سنووری باشماخ لە پارێزگای کوردستانیش قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری تا 15ی گوڵان درێژ کردبوویەوە و تەنها ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو.