سیاسەتوانێکی کوردی سووریا: مەبەستی تورکیا لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان چاوچنۆکی کردنە بۆ پەرەپێدانی خاک

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکێ کوردی سووریا دەڵێت: ئامانجی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بەشە کوردنشینەکەی سووریا لە ئەنجامدا ئەوەیە کە خاکی وڵاتانی ناوچەکە داگیر بکات و بیلکێنێت بە خاکی تورکیاوە.

کوردپرێس:

جوان عیسا چاودێری سیاسیی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە ئوپەراسیۆنی ئەم دواییەی تورکیا لە بەرزایی و چیاکانی هەرێمی کوردستان دژی بارەگاکانی پەکەکە کرد و گوتی: ئەو شتانەی لە بەشە جیاجیاکانی ناوچە کوردنشینەکان ڕوو دەدەن هەموویان بە شێوەیێک لە شێوەکان پێوەندییان بە تورکیاوە هەیە لەبەر ئەوەی پاش قەیرانە سیاسییەکان کە لە دەیەی ڕابردوودا ڕوویان داوە تورکیا خواستی پشک وەرگرتن و زاڵ بوونی هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: تورکیا بەم کارانەی هەوڵ بۆ چاوچنۆکی کردن و پەرەپێدانی خاکی وڵاتەکەی دەدات و نیازیەتی قەیرانە نێوخۆییەکانی بەتایبەت قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کەلێنی نێوان خۆی و گەلەکەی پەردەپۆش بکات.

جوان عیسا زیادی کرد: هێرشی ئەم دوایییەی سەر چیاکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی بە ڕووداوەکانی ئەم دوایییەی قامیشلۆ و هەروەها جووڵەپێکردنی هێز بەرەو سنوورەکانی کۆبانێ هەیە و دەوڵەتی تورکیا بە نیازە ئەو پەیامە بگەیەنێت کە هەرگیز ڕێگە نادات کوردەکان لە کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان سەقامی سیاسییان هەبێت.

ئەو سیاسەتوانە کوردە لەبارەی ئامانجی ئەنقەرە لە هێرشە نوێیەکان دژی پەکەکە گوتیشی: ئەمڕۆکە چیتر لای هەموو جیهان ڕوونە کە تورکیا چی لە مێشکیدایە. دەوڵەتی تورکیا لە نێوخۆ و دەرەوە ڕایگەیاندووە کە شەڕی تیرۆر دەکات و هێرش دەکاتە سەر مەتەرێزەکانیان بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە بەشێکە لە پلانی دوورمەودای تورکیایە بۆ پەرەپێدانی خاکەکە و گۆڕینی دیموگرافیا و لکاندنی خاکی دیکەی ناوچەکان بە خاکی تورکیا.

News Code 1768

Your Comment

You are replying to: .
captcha