کۆچ کردنى پزیشک و کارمەندانی تەندروستیى دهۆک بۆ ئەورووپا زیادی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆچ کردنى پزیشک و کارمەندانی تەندروستیى دهۆک بۆ ئەورووپا زیادی کردووە و بەڕێوەبەرى تەندروستى شارەکەش ئاماژە بەوە دەکات ژمارەکە بەو رادەیە نییە کە باس دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفراسیاب مووسا بەڕێوەبەرى تەندروستیى دهۆک بە شارپرێسى راگەیاند، کۆچ کردن بۆ دەرەوەى وڵات بە هۆکارى ئابوورى یان خوێندن پێشتریش هەبووە ئەوە نییە هەر ئەم مانگە بوو بێت، کۆچ کردنەکە بەو جۆرە نییە کە کاریگەرى لەسەر تەندروستى دهۆک کردبێت.

ئاماژەى بەوەش دەکات رەنگە لە ساڵى ٢٠٠١ و تائێستا ٦٠ بۆ ٧٠ پزیشک رۆیشتبێتە دەرەوە، بەڵام لەدواى ساڵى ٢٠١٤وە رەنگە بگاتە ٢٠ پزیشک کە کۆچیان کردبێت.

بەپێی هەندێ ئامارى نافەرمى لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا زۆرترین رێژەى پزیشک و کارمەندی تەندروستى لە پارێزگاى دهۆک روویان لە دەرەوەى وڵات کردبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1770

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha