به‌ ڕوووداوی نه‌خۆشخانه‌که‌ی به‌غدا تووشی شۆک بووین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێرده‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ عێراق رایگەیاند کە بە بیستنی ھەواڵیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، تووشی شۆک بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین ھێنیس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە بیستنی ھەواڵیی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەت کراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا، تووشی شۆک بوون و وتی: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە دەکەین".

جێنین ھێنیس پلاسخارت لە راگەیەنراوەکەیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە کە بە ئامانجی رێگرتن لە روودانی کارەساتی ھاوشێوە، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

شایانی باسە شەوی شه‌ممه‌، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەتکراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا پایتەختی عێراق کەوتەوە و بەھۆیەوە 82 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر له‌ 100 که‌سی دیکەیش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1772

Your Comment

You are replying to: .
captcha