وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە بەغدا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەروەی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی سەردانی بەغدای کردووە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڵ فواد حوسێن هاوتا عێراقییەکەی کۆ بوویەوە.

هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی ئاسایش و پەیوەندییە بارزگاکانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، جەختیشیان کردەوە هەردوو وڵات رۆڵێکی کاریگەر لەناوچەکەدا دەگێڕن.

وەزیری  دەروەی ئێران کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا لە شوێنی ڕێزلێنانی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامادە بوو و بە خوێندنی فاتحە ڕێزی لێگرتن.

پێش ئەمەش وەزیری دەروەی ئێران سەردانی قەتەری کردبوو.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113