زەریف و سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە لە درێژەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێش کۆ بوونەوە لەگەڵ بەرهەم ساڵح، لەگەڵ فواد حوسێن هاوتا عێراقییەکەیدا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

زەریف بە وەزیری دەروەی عێراقی وت: پێشوازی لە ڕۆڵی کاریگەری عێراق لە ناوچەکەدا دەکەین و هیوادارین کە بە جێبەجێ کردنی ئەم ڕۆڵە لەلایەن برا عێراقییەکانمانەوە شایەنحاڵی گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ناوچەکەدا بین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1777

Your Comment

You are replying to: .
captcha