دادگای کۆبانێ بە بێ ئامادەبوونی پارێزەرانی تۆمەتباران بەڕێوە چوو

بەشی تورکیا- دانیشتنی دادگای تورکیا بۆ کەیسی تۆمەتبارانی کۆبانێ لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە ڕێگە بە تۆمەتباران و ڕۆژنامەوانان نەدرا بچنە ژووری کۆبوونەوەکە.

کوردپرێس:

دادگای کۆبانێ هەر لە سەرەتاوە بە توندوتیژی دەستی پێکرد. سەرەتا پۆلیس بە داخستنی حەوشی باڵەخانەکە ڕێگریی کرد لەوەی هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسان دەستیان بە ئەندامانی هەدەپە بگات. پاشان ڕێگریشیان کرد لە هاتنی پارێزەرانی دۆسیەکەش بۆ نێو بینای زیندانی سینجان کە دادگاکەی تێدا بەڕێوە دەچوو.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کۆماریەت لە نێوان پۆلیس و پارێزەرانی دۆسیەکە گرژی ڕووی دا و پاش ئەو گرژییەش پۆلیس ڕێگەی نەدا پارێزەران بچنە ژووری کۆبوونەوەکە.

شایانی باسە بەگوێرەی زانیارییەکان لە دۆسیەی کۆبانێدا ئەم تۆمەتانەی دیکەش خراونەتە پاڵ دەستبەسەرکراوان: گوشتن 37، دەست بردن بۆ کوشتن 31، تاڵان کردنی سامان 24، دەستبەسەرداگرتنی سامان 38، هەوڵدان بە نیازی دەستبەسەرداگرتنی سامان 2، زیان گەیاندن بە سامانی گشتی 1750، زیان گەیاندن بە سامانی گشتی لە ڕێگای سووتاندنەوە 397، بریندارکردنی کارمەندی دەوڵەتی بە چەک 364، هاندانی هاووڵاتییان بۆ نافەرمانی کردن و ئاژاوەگێڕان و زۆر تۆمەتی دیکەش.

News Code 1778

Your Comment

You are replying to: .
captcha