کورد لە تورکیا وەکوو بێگانە چاوی لێدەکرێت، چەشنی ئاوارەکانی سووریا

بەشی جیهان- دکتۆر یاسین دومان، ئەندامی ناوەندی ئاشتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی زانستگای کاونتری لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری داوە کوردەکانی تورکیا لە وڵاتی خۆیاندا هەر وەکوو کۆمەڵێکی بێگانە و چەشنی ئاوارەکانی سووریا هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر یاسین دومان، ئەندامی ناوەندی ئاشتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی زانستگای کاونتری لە ڕاپۆرتێکدا باس لە دۆخی کوردەکان لە تورکیا و نزیکەی 3 ملیۆن ئاوارەی سووری لەو وڵاتە دەکات.

ناوبراو لە ڕاپۆرتەکەیدا کە گۆڤاری کنورسیشن بڵاوی کردۆتەوە هۆشداریی داوە ژیان بۆ کوردانی تورکیا و ئاوارەکانی سووریا لەو وڵاتە هاوڕێیە لەگەڵ توندوتیژی.

ناوبراو ئازاردان و ڕەنجی کوردانی تورکیا بۆ نموونە دێنێتەوە کە بەبۆنەی کێشەی ئابوورییەوە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیانەوە ئاوارەبوون و ناچار بەرەو ناوچەکانی زۆرتر تورکنشین بەڕێکەوتوون وەکوو کرێکاری وەرزی خەریکی کارن.

دکتۆر یاسین دومان، هەروەها ئاماژە بە هێرش کردنە سەر ئاوارە سووریەکان و کوردەکان لە تورکیا دەکات کە هەندێک جار دەبێتە هۆی گیان لەدەست دانیان.

ئەندامی ناوەندی ئاشتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی زانستگای کاونتری هۆشداری دەدات کە ئەم چەشنە ڕووداوانە ئەنجامی سیاسەتی ناسیۆنالیستیی دەڵەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان-ە کە دەرکی هاووڵاتیانی تورکیای لەبارەی کوردەکان گۆڕیوە و ئێستا وەکوو هاووڵاتیی سەرەکی لە تورکیا چاویان لێناکرێت.

نووسەری ئەم ڕاپۆرتە وەبیری هێناوەتەوە کە کوردەکان لە تورکیا لە 20 و 30ەکانەوە لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیانەوە کۆچی زۆرەملێیان پێکراوە بەڵام شەپۆلێکی دیکەی ئەم ئاوارە بوووە لە ساڵی 2016ەوە دەستی پێکردووە کە ئەنجامی سیاسەتی دژە کوردی ئەردۆغانە.

دکتۆر یاسین دومان لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە ئەو توندوتیژییە ئێستا لە تورکیا بەرامبەر بە کورد و ئاوەرەکانی سووریا دەکرێت دەرەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە گەڵ کوردەکانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha