وەزیری دەرەوەی عێراق: دیداری ئیجابیمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فواد حوسێن پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند چاوپێکەوتنی ئیجابیمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی کرد و باس و ئەنجامی باشمان لەو دیدارەدا تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پرێس کونفڕانسێکدا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دیداری باشیان کردووە و بڕیارە زەریف سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

فواد حوسێن زیادی کرد: ئێمە وەک لایەنی عێراقی بەدواداچوونمان بۆ دانیشتنەکان ڤیەن دەکەین و لە دیداری نێوانمان لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە ئەنجام باش گەیشتووین.

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە بڕیارە زەریف سەردانی نەجەف و هەرێمی کوردستانیش بکات.

News Code 1780

Your Comment

You are replying to: .
captcha