وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی ئێران پاش سەردانەکەی بەغدا، گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

کوردپرێس:

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 27ی نیسانی 2021 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

سەردانەکەی زەریف بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە پێشتر سەردانی بەغدا کردبوو و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی ناوەند دیدار و گفتوگۆی کردبوو.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و سەرک حیزب و ژمارەیێک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار بکات.

News Code 1792

Your Comment

You are replying to: .
captcha