مامەڵەی ناشەفافی ڕووسیا لەگەڵ کوردانی سووریا

بەشی جیهان- ئانتۆن مورداسۆف بڕوای وایە کە کوردانی سووریا سەرەڕای ئەوەی کە بێ هیوابوون لە هەڵمەتە پێشووەکانی ڕووسیا بەتایبەت ئەوەی کە لەبارەی عەفرینەوە ڕوویدا بەڵام وەکوو هۆکاری هاوسەنگی لە سووریا بۆ ئەم وڵاتە دەڕوانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانتۆن مورداسۆف شرۆڤەکاری پرسە سەربازییەکان لە عێراق و سووریا و ئەندامی ئەنستیتۆی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ڕووسیا، لە شیکاریێکدا کە لەسەر هەڵویستی ڕووسیا لەبارەی کوردەکانی سووریا و بەتایبەت پرسی یەکگرتنی گرووپە کوردیەکان لەو وڵاتە، بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: مۆسکۆ هەڵویستێکی ناڕوون و ناشەفافی لەبارەی کوردەوە هەیە.

ناوبراو لە شیکاریێکدا کە گۆڤاری ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردۆتەوە دەنووسێت: لەلایێکەوە کوردەکانی هەڵویستە پێشووکانی ڕووسیایان هەمبەر کورد بەتایبەت لەسەر پرسی عەفرین و هێرشی تورکیا لەبیر نەکردووە و لەلایێکی دیکەوە ڕۆڵی ڕووسیا وەکوو هۆکاری هاوسەنگی دروست کردن لە سووریا بە گرینگ وەسف دەکەن.

ناوبراو وەبیری هێناوەتەوە ڕووسیا ئەمریکا بەمە تۆمەتبار دەکات کە بە پشتگیری کردنی کورد پاڵپشتی لە جیایخوازەکان دەکات بەڵام خۆشی داوا لە کوردەکانی سووریا دەکات بەستێن بۆ چاکسازی لە یاسای بنەڕەتیدا فەراهەم بکەن تا ڕووبەڕووبوونەوە لەو ناوچانەدا کە دەمێکە حکوومەتی سووریا کونترۆڵی لەدەست داون، کەمتر ببێتەوە.

مورداسۆف بڕواشی وایە، سەرەڕای پێچەڵاوپێچ بوونی تەعامولی ڕووسیا لەگەڵ کوردەکانی سووریا، کورد دەتوانێت لە ڕووسیا بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی کەڵک وەربگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 18

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha