سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و زەریف بڵاو دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و زەریف ئاشکرا کرد

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 27ی نیسانی 2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێم، لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، لە سەر بنەمای ڕێز و بەرژوەندی هاوبەش،

ئاماژە بەوەش کراوە، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەحێ کردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتیی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1804

Your Comment

You are replying to: .
captcha