ڕووسیا هۆکارە لە ئارامبوونەوەی پێکدادانەکانی قامیشلۆ

بەشی جیهان- بەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیا ئیدعای کرد وڵاتەکەی دەوری تایبەتی بینیوە لە کۆتاییهێنان بە پێکدادانی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکان سەر بە دەوڵەتی سووریا لە قامیشلۆ.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسیا ڕایگەیاند دەریادار ئەلکساندر کارپۆف بریکاری سەرۆکی سەنتەری ڕووسیی ئاشتی لە سووریا دەڵێت ئەو سەنتەرە کاری کردووە بۆ سەقامگیریی قامیشلۆ و جێگیرکردنی ئاشتی لە نێوان هێزە کوردییەکانی و هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا.

ناوبراو دەشڵێت: ڕووسیا هەوڵی داوە ئەو قەیرانە چارەسەر بکات کە لە شاری قامیشلۆ و لە پارێزگای حەسەکە لەنێوان کوردەکان و عەرەبەکان ڕووی داوە.

ئەو بەرپرسە ڕووسە باسی ئەوەشی کردووە کە جووڵەی سەربازیی ڕووسیا لەو ناوچەیە زیادی کردووە و هێزەکانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لەگەڵ هێزی ئاسمانیی سەر بە هێزی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی دەوریەی سەربازی لە ناوچەکە.

بەرپرسە ڕووسەکە زیادیشی کردووە کە خەڵکی عەشیرەتی تەی گەڕاونەتەوە شاری قامیشلۆ.

لە 20ی ئەیپرێڵی 2021ەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پێکدادانی نێوان هێزەکوردییەکان و هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لە ناوچەی تەی لە شاری قامیشلۆ ڕووی دا.

News Code 1805

Your Comment

You are replying to: .
captcha