ئاسایشی قامیشلۆ: خەڵکی مەدەنیی عەشیرەتی تەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی شاری قامیشلۆ سەرقاڵی پاک کردنەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە گەڕەکی تەی-ی قامیشلۆن بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.

کوردپرێس:

سەنتەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند لە ئێستادا سەرقاڵن بەوەی شوێنەواری شەڕ لەو قوتابخانانە پاک بکاتەوە کە گرووپی دیفاعی وەتەنی وەک ئەرکانی سەربازی لە گەڕەکەکانی تەی لە باشووری قامیشلۆ بەکاری دەهێنا.

ئاسایش پاش پێکدادان لەگەڵ گرووپی دیفاع وەتەنی کە سەر بە دەوڵەتی دیمەشقن لە ڕۆژی یەکشەمەوە کۆنتڕۆڵی گەڕەکی تەی-ی گرتۆتەوە دەست.

سەنتەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی قامیشلۆ جەختی کردۆتەوە: هێزەکانی ئێمە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەلومەرجی گونجاو فەراهەم بکەن بۆ گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندن لەو قوتابخانانەی کە لە گەڕەکی تەی لە بندەست گرووپی دیفاع وەتەنیدا بووە.

News Code 1813

Your Comment

You are replying to: .
captcha