وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق 41 مردن و 6926 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنای ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 41 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 6926 تووشبووی دیکه‌ تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودا 6926 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.058.794 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 7360 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌ و کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا گه‌یشته‌ 934935 که‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ش کردوه‌، له‌ دوێنێوه‌ 41 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، یه‌ک له‌ سلێمانی، یه‌ک له‌ هه‌ولێَر 9 که‌سیان له‌ دهۆک بوون، کۆی گشتی مردن گه‌یشته‌ 15433 که‌س.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌که‌، له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا، 9.757 ڤاکسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌کارهێندراوه‌، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینه‌که‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 342252 ژه‌م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1822

Your Comment

You are replying to: .
captcha