لە قامیشلۆ پێکدادان لەنێوان ئاسایش و هێزەکانی ڕووسیا ڕووی نەداوە

بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزە ڕووسییەکان ڕووی نەداوە و لەسەر داوای دایشتووانی گەڕەکی تەی هێزەکانی ئاسایش لەو گەڕەکە جێگیر کراون.

فەتحوڵڵا حسێنی ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە بارودۆخی گەڕەکی تەی لە قامیشلۆ پاش پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەو ناوچەیە و وتی: گەڕەکەکە لە ئێستادا زۆر ئارامە و لە کونترۆڵی هێزەکانی ئاسایشدایە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: گرووپی بەرگریی وەتەنی لەم گەڕەکە کشاوەتەوە و خەڵکی مەدەنی گەڕاونەتەوە ناو ماڵەکانی خۆیان و هێزێکی هاوبەش لە هێزەکانی ئاسایش و هێزە ڕووسییەکان دەوریەی هاوبەشیان بۆ چاودێڕی کردنی ئارامیی گەڕەکەکە دەست پێکردووە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەموو هەوڵ تواناکانی خۆی بۆ خزمەت گەیاندن بەم ناوچە خستۆتە کار.

ئەندامەکەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەشڵێت ئەم گەڕەکە لە ئێستادا لەژێر یاسا و چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و چیدی لە کونترۆڵی حکوومەت و گرووپەکانی سەربە حکوومەتدا نییە.

فەتحوڵڵا حسێنی وتیشی: هیچ پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزە ڕووسییەکاندا ڕووی نەداوە و لەسەر داوای دانیشتوانی گەڕەکی تەی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha