ئەو گوشارەی ئەمریکا خستۆتیە سەر تورکیا لە بەرژەوەندیی کوردە

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد دەڵێت: پاش دیداری جێگری نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا  لەگەڵ حزبە کوردییەکان، بەم زووانە دانوستانی کوردی-کوردی لە کوردستانی سووریا دەست پێدەکاتەوە.

«قەدری جان» ئەندامی لیژنەی ناوچەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی شاندی نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە قامیشلۆ ئاماژەی دا بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی شەڕی پەکەکە و ڕایگەیاند: تورکیا دەیهەوێت کێشەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بکات و هەر بەو شێوەیە کە لە کوردستانی سووریا دەستی کرد بە گێچەڵ نیانەوە لە هەرێمی کوردستانیش لەژێر ناوی شەڕی پەکەکە پەرە بە گرفتەکانی ئەو ناوچەیە دەدات.

ناوبراو ئاماژەی دا بە بڕیاری ئەمریکا بۆ بە ژینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان بە دەستی دەسەڵاتی تورکیا و وتی: ئەم هەنگاوە لە بەرژەوەندیی کوردەکاندایە چوونکە کوردیش هاوشێوەی ئەرمەنییەکان لەسەر دەستی تورکیا خەساری زۆریان بەرکەوتووە. هەرچی ئەمریکا گوشاری زیاتر بخاتە سەر تورکیا لە بەرژەوەندیی کوردەکانە.

قەدری جان ڕاشیگەیاند: پاش سەدانی دەیڤید برونشتان جێگری نوێنەریی ئەمریکا لە کاروباری سووریا بۆ کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی عێراق و چاوپێکەوتنی لایەنە کوردییەکان ئەم هیوایە هەیە کە بەم زووانە دانووستانی کوردی-کوردی دەست پێبکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1824

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha