لیژنەی جیهانیی فریاکەوتن: قەیرانی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- لیژنەی نێودەوڵەتیی فریاکەوتن دەڵێت پێداویستیی دەرخستنی کۆرۆنا لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا کەمی کردووە و لێکەوتەکەشی ئەوەیە کە کۆرۆنا لەو ناوچەیەدا پەرەی سەندووە.

کوردپرێس:

میستی بازۆل بەڕێوەبەری لقی سیاسی و پشتگیری لە لیژنەی نێودەوڵەتیی فریاکەوتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەریقا دەڵێت ڕێژەی پێداویستیی تێستی کۆرۆنا لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر کەمە و ئەگەریش هەیە بەتەواوی لەناو بچێت.

ناوبراو لە بەیاننامەێکیدا لەبارەی قەیراناوی بوونی دۆخی ئێستای باکووری خۆرهەڵاتی سووریا دەڵێت: لە سەرەتاوە تا ئێستا تەنها 41500 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا تۆمار کراوە و تاقیگەی قامیشلۆ وەک سەرەکی ترین سەنتەری تاقی کردنەوەی کۆرۆنا چیتر توانای ئەنجامدانی تێستی بۆ هاووڵاتییان نەماوە.

ناوبراو هەروەها لەبارەی ڕێژەی ژەمی تەرخان کراوی ڤاکسێنی کۆرۆنا بۆ ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا دەڵێت: 10 هەزار ژەم بۆ پاراستنی فەرمانبەرانیتەندروستی و ئەو کەسانی لە مەترسیدان نێردراوەتە ئەم ناوچەیە.

لیژنەی نێودەوڵەتیی فریاکەوتن داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بودجەی زیاتر تەرخان بکات و پێداویستیی زیاتریش لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووریی یەعروبیەوە بگەیێنێتە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

News Code 1840

Your Comment

You are replying to: .
captcha