تورکیا هەنگاو بە هەنگاو هەرێمی کوردستان لە کوردستانی تورکیا و کوردستانی سووریا جیا دەکاتەوە

بەشی تورکیا- وتەبێژی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە دەڵێت ئامانجی تورکیا لە ئامادەبوونی هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان دوورخستنەوەیە لە کوردستانی تورکیا و کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار ئۆزسۆی وتەبێژی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) کاردانەوەی نیشان دا هەمبەر بڕیاری حکوومەتی تورکیا بۆ جێگیر کردنی هێز لەناوچەی "مەتینا " لە هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بین النهرین" دەڵێت: ئەگەرچی تورکیا بەبیانووی شەڕی پەکەکە هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵام زۆرینە سیاسەتوانانی کوردی عێراقی دەڵێن ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکان تەنها پەکەکە نییە بەڵکوو تورکیا بەنیازە هەنگاو بە هەنگاو لە هەرێمی کوردستاندا جێگیر ببێت.

ناوبراو وتیشی ئامانجێکی دیکە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا ئەمەیە کە پێوەندیی نێوان ناوچەکانی کوردستانی عێراق و ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپچڕێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha