ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو دابەزی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 6872 پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان کراون، 369 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون واتا ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو دابەزیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێدا بڵاوی کردەوە، لە دوێنێوە  6872 پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان کراون، 1855 لە هەولێر، 547 لە سلێمانی، 4157 لە دهۆک، 300 هەڵەبجە، 13 لە گەرمیان بوون، 369 تووشبووی نوێ تۆمار کراون، 38 لە هەولێر، 45 لە سلێمانی، 277 لە دهۆک، و 9 لە هەڵەبجە بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 926 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، 115 لە هەولێر، 370 لە سلێمانی، 385 لە دهۆک، 10 لە هەڵەبجە، 39 لە گەرمیان و 7 کەسیش لە راپەڕین بوون، 11 کەسیش مردوون، 4 کەس لە هەولێر، 6 کەس لە دهۆک و یەک کەس لە گەرمیان بوون.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113