وەزارەتی ته‌ندروستیی عێراق نوێترین ئاماری کۆرۆنای ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوە ‌5167 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 5167   تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.070.366 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 7295 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 33 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌که‌، له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا، 7295 ڤاکسینیش بۆ هاوڵاتیان به‌کار هێندراوه‌، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینه‌که‌ش گه‌یشتوه‌ته‌ 351680 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113