بافڵ تاڵەبانی: مەترسییەکانی داعش کۆتاییان نەهاتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هێرشی داعش بۆسەر پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، مەترسییەکانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییان نەهاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکەی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بووە وچەندین جاریش هۆشداریمان لە هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە.

لە پەیامەکەیدا، هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی هەموو لایەکمانە و پێویستە هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر بێت.

بە گوتەی بافڵ تاڵەبانی، ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت، ئەگەر هەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1852

Your Comment

You are replying to: .
captcha