پڕۆژەی سێناتۆرە باڵاکانی ئەمریکا لەبارەی ڕێگری کردن لە تورکیا بۆ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ

بەشی جیهان- چەند سێناتۆرێکی باڵای ئەمریکا پڕۆژەیێکیان ئامادە کردووە کە بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیە دەڵوەتی ئەمریکا پێویستە ڕووبەڕووی ئەو بابەتە ببێتەوە کە دەچێتە خانەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤەوە و دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانان و چالاکانی سیاسی نموونەی ئەو پێشێلکارییەی تورکیان.

کوردپرێس:

چەند سێناتۆرێکی باڵای ئەمریکا و لەوان ئەدمارکی لە ویلایەتی مەساچۆستی ئەمریکا پڕۆژەیێکیان ئامادە کردوە بۆ ئەوە لە ڕێگای ئەو پڕۆژەیەوە بەرپرسیارێتی بخەنە سەر تورکیا لەبارەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2016.

گۆڤارە ئەمریکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیکەی هەفتەیێک لەوەو پێش جۆبایدەن سەرۆککۆماری ئەمریکا دانی بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە لایەن تورکیاوە نا و دەڵێن پێشکەش کردنی پڕۆژەی سێناتۆرەکان بۆ گوشارخستنە سەر تورکیا نیشانەی جیدی بوونی ئەمریکایە لە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر تورکیا.

بەگوێرەی ڕەشنووسی پڕۆژەکە دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان دەستی کردووە بە هەڵمەتی دەمکوت کردنی ڕۆژنامەنووسان و دژبەرانی سیاسی و ناڕازییان و چالاکییە مەدەنییەکانی هاووڵاتییان و کەمینەکانی ئەو وڵاتە. دەوڵەتی ئەمریکا لە سەریەتی کە لە ڕێگای ئیمکانیاتی خۆیەوە لە نێو ناتۆ ڕێگر بێت لەوەی دیموکراسیەت لە تورکیا پاشەکشە بکات.

سێناتۆر مارکی و سێناتۆر جێف وایدەنیش پڕۆژەیێکیان لە 2017 و 2019 ئامادە کردبوو بەڵام بە گوێرەی ئەو شتەی گۆڤارەکان دەیڵێن بە هۆی پێوەندیی نزیکی ترەمپ و ئەردۆغان ئەو پڕۆژانە نەیانتوانیبوو ڕەزامەندیی دەوڵەت و نوێنەرانی ئەمریکا مسۆگەر بکەن.

لەو پڕۆژەیەدا هەروەها باسی جووڵەکانی تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی واتا لە سووریا و عێراق دژی کوردەکان کراوە و داوا لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کراوە بە پشتگیری کردنی دامەزراوە مەدەنییەکانی تورکیا و گوشارخستنە سەر دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕێگر بێت لە پەرەسەندنی پێشێل بوونی مافی دژبەران و کەمینەکان و ڕۆژنامەوانان.

سرور خدری

News Code 1859

Your Comment

You are replying to: .
captcha