بە بڕینی ئاوی فۆرات، تورکیا تاواتی لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە

بەشی سووریا- بەپێی ڕێککەوتنی ساڵانی پێشوو کە لەنێوان حکوومەتی تورکیا و دەوڵەتی سووریا کراوە، دەبێت تورکیا مۆڵەت بدات 500 مەتری سێجا لە چرکەدا ئاو بگاتە سووریا بەڵام ئەم ڕێژەیە ئێستا زۆر کەمتر بووەتەوە و بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی نالەبارەی ئابوورییی خەڵکی سووریا ژیانیان زۆر بۆ دژوار بووەتەوە.

«بێریڤان حەسەن» ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) و هاوسەرۆکی ئەو حزبە لە ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سیاسەتی تورکیا لە کەم کردنەوەی بەشە ئاوی سووریا و کەم بوونی ئاوی ڕووباری فۆرات لە کوردستانی سووریا و وتی: بۆ ماوەی سێ مانگە کە دەوڵەتی تورکیا ئاوی بەسەر دانیشتووانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بڕیوە و مۆڵەت بە داخڵ بوونی بەشەئاوی سووریا بە ڕووباری فۆرات نادات. ئەم هەڵمەتەی تورکیا جیا لە هەڕەشەی مرۆی بووەتە هۆی هەڕەشە لەسەر ژینگە بەتایبەت کە وەرزی هاوین نزیکە.

ناوبراو درێژەی دا: هاتنەخواری ئاستی ئاوی فۆرات بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرهەم هێنانی کارەبا تووشی کێشە ببێت و ڕێژەی بەرهەم هێنانی کارەبا تا ئاستێکی بەرچاو دابەزیوە.

ئەندامەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک وتیشی بەپێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و سووریا دەبێت تورکیا مۆڵەت بدات 500 مەتری سێجا لە چرکەدا ئاو بگاتە سووریا بەڵام ئەم ڕێژەیە ئێستا زۆر کەمتر بووەتەوە و بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی نالەبارەی ئابوورییی خەڵکی سووریا ژیانیان زۆر بۆ دژوار بووەتەوە.

بێریڤان حەسەن ئاشکراشی کرد کە بۆ ماوەی سێ مانگە تورکیا ئاوی فۆراتی داخستووە و لە ئێستادا بەرهەم هێنانی کارەبا گەیشتۆتە کەمتر لە 6 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و تاریکی ناوچەکەی داپۆشیوە.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) وەبیری هێنایەوە: ئێمە وەکوو پەیەدە داوا لە هەموو ناوەندە مافخوازییە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە دەستوەردان لەم بابەتەدا بکەن و مۆڵەت نەدەن تورکیا ئاو بەسەر گەلەکەماندا ببڕێت چوونکە ئەمە هەنگاوێکی نایاساییە و دژی هەموو کۆنڤانسیۆنەکانی نێونەتەوەییە و هەروەها پێچەوانەی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتەکانی تورکیا و سووریایە.

بێریڤان حەسەن ڕاشیگەیاند: سیاسەتەکانی تورکیا دژی هەموو یاساکان و مافەکانی مرۆڤە و پێویستە ناوەندە نێونەتەوەییەکان لەمبارەوە گوشار بخەنە سەر تورکیا. تەنانەت ئەگەر لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا شەڕیش بووبێت هیچ حکوومەتێک بۆی نییە یاساکانی مافی مرۆڤ پێشێل بکات و ئاو بەسەر خەڵکدا ببڕێت. پێویستە لەباری مافناسییەوە ئاوڕ لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا، سووریا و عێراق لەبارەی بەشە ئاوەوە بدرێتەوە و حکوومەتی تورکیا پێبەندی ڕێککەوتنەکان بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1867

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha