بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان پڕ دەکرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، شەوی رابردوو بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی لە بەغدا کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە "هەڕەشە جیدییەکانی تیرۆریستانی داعش" ئەنجام دراوە و بڕیار دراوە بۆشاییە ئەمنییەکان بە هاوبەشی پڕبکرێنەوە.

کوردپرێس: جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، شەوی رابردوو "لە بەغدادی پایتەخت لەگەڵ برای بەڕێزم فەریق جەمال، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربووین لە کۆبوونەوەیێکی فراوانی سەبازی و ئەمنی کە لەلایەن بەڕێز مستەفا کازمییەوە سەرپەرشتی کرا بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی لە حکوومەتی فیدراڵی".

بە گوتەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو هەڕەشە جیددییانەی تیرۆرستانی داعش کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەربازییەوە دروستیان کردبوو، بووە هۆی شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیێکی لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە و سەربازانی وەزارەتی بەرگری لە حکوومەتی فیدراڵ".

سەبارەت بەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دراون، جەبار یاوەر ئاماژەی بەوە کردووە "بڕیاردرا بە زیاتر چالاک کردنی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی لیژنە هاوبەش و تیمە هاوبەشەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەرە هاوبەشەکانی نێوانمان، پڕکردنەوە بۆشاییەکان و ئاڵووێرکردنی زانیارییە هەواڵگرییەکان تاوەکوو رێگربین لە دووبارەبوونەوەی کاری لەو جۆرە و زیاتر پتەو کردنی پشتێنە ئەمنییەکان و زیادکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha