گەشتی ئاسمانیى نێوان سلێمانی، هەولێر و تاران دەستی پێکردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش یەک ساڵ لە ڕاگرتنی گەشتەکان، جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و تاران دەستی پێکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانى راگەیاند: گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەستی پێکردۆتەوە و کاتژمێر 23ی ڕۆژی یەکشەممە 12ی گوڵان 1400 فڕۆکەیێکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە.

هەروەها ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێریش لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان هەولێر و ئێران وتی ڕەزامەندیی دەربڕاوە لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتەکان و لە ئێستادا بەشێوەی ئاسایی گەشتەکان بەردەوامن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113