ناردنی کاروانی سەربازیی تورکیا بۆ ئیدلیب بەردەوامە

بەشی تورکیا- کاروانی سەربازیی سوپای تورکیا کە لە ئوتومبێلی زرێپۆش و تانک و سیستەمی تۆپ و کەرەستەی لۆجستیکی پێکهاتووە لە سنوورەکانی تورکیاوە گەیشتنە ئیدلیب لە باکووری سووریا.

کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون لە درێژەی پڕۆسەی ناردنی کاروانە سەربازییەکانی تورکیا بۆ خاکی سووریا، شەوی ڕابردووش کاروانێکی سەربازیی ئەووڵاتە گەیشتە ئیدلیب لە باکووری سوورای.
بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەوڵای KRDnews، بەشی هەرە زۆری ئەو کاروانە سەربازییە بەرەو ناوچەی جەبەل زاویە لە باشووری ئیدلیب جووڵەیان پێکراوە و بەشێکی هێزەکەش بۆ ناوچەی بینیش سەر بە خۆرهەڵاتی ئیدلیب نێردراون.
شایانی باسە ناوچەی جەبەل زاویە وەک دوایین ناوچەی ژێردەسەڵاتی دژبەرە سوورییەکان لە بەرامبەر سوپای دەوڵەتی ناوەندیی سووریایە کە دەکەوێتە باشووری ئیدلیب و جووڵە سەربازییەکان وای دەردەخەن کە تورکیا نیازیەتی ئەو خاڵە لە بەرامبەر سوپای سووریا بپارێزێت.

News Code 188

Your Comment

You are replying to: .
captcha