مەسروور بارانی و محەمەد حەلبووسی جەخت لە چارەسەر کردنی کێشەکانی هەولێر-بەغدا دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤیزیۆنی کوردستان 24 بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و گرنگیی زەمینەخۆش کردن لەبەردەم هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ماف و خواستی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بکات .

هەروەها جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرایەوە بە شێوەیێکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ،ئاماژە بە مەترسییەکانی تیرۆر بە گشتی و هەڕەشەکانی داعش کرا کە لە چەندین ناوچەی عێراقدا مایەی هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر ژیانی خەڵک، لەوبارەیەوە، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و یەکخستنی هەموو هێز و و تواناکان کرایەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەڕشە و مەترسییەکانی تیرۆر.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1886

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha