بەرپرسی باڵای یەکێتیی بێ ئاگابوونی خۆی لە ڕێککەوتنیان لەگەڵ گۆڕان ڕادەگەیێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  پاش ئەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی بێ ئاگایی خۆی لە ڕێککەوتنی حزبەکەی لەگەڵ گۆڕان ڕاگەیاند، کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت لەو ڕێککەوتنە ئاگای نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنی شالاو کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەڕێگەی نامەیەکەوە کە بۆ رێباز بیرکۆتی کاندیدی حزبەکەی ناردووە ئەوەی ڕاگەیاند کە خودی خۆیی و یەکێتیەکانی هەولێر ئاگاداری ڕێککەوتنەکە لە گەڵ گۆڕان نەبوون و پرسیان پێنەکراوە کە ئەمە وا لێکدرایەوە کە کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای یەکێتیش ئاگاداری وردەکاریی ڕێککەوتنەکە نییە، ئێستاش شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت لەو ڕێککەوتنە ئاگای نییە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، لەچەند ساڵی ڕابردووەوە تا وەکوو پێرێ، یەک لەکێشە گەورەکانی ناو یەکێتی دزە پێکردنی هەواڵ بووە، زۆر جار هەر لەناو کۆبوونەوەکانەوە هەموو وردەکاریەکانی ناو دانیشتنەکە بەئەنواعی ترش و خوێ و بەهاراتی جۆراوجۆرەوە دزەی پێ ئەکرا و بڵاو ئەکرایەوە.

نووسیویشیەتی، شوکور بۆ خوا پێ ئەچێت کە یەکێتی چارەسەری ئەو کێشەیەی کردبێت و ئەوەتا ئەوەندە (سڕ قایم) و نهێنی پارێز بوو بێت کە تەنانەت ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عێراق نەک هەر نەداتە کارگێر و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بەڵکوو نەشیداتە خودی کاندیدەکانیش.

ئەو کارگێڕەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت، هەقی خۆیەتی نانێک بخوێن و دە نان بکەینە خێر بۆ کاکە مارک زوکەربێرگی خاوەنی فەیسبووک، خۆ ئەگەر فەیسبووک نەبووایە قەد نەمان ئەزانی پەیوەندی نێوان حزبەکەمان و مۆزەمبیق لە چ ئاستێکدایە و هاوپەیمانێتیەکەمان لەگەڵ کیم جونگ بەکوێ گەیشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha