دۆسیەی تۆمەتبارانی ڕێپێوانەکەی کۆبانێ پێش کۆتاییهاتنی دەرفەتی پێداچوونەوە نێردرا بۆ دادگای سزاکان

بەشی تورکیا- دۆسیەی ئەو 108 کەسەی لە ڕێپێوانەکەی کۆبانێدا دەستبەسە کرابوون بە بێ ئەوەی دەرفەتی تالێدان بۆ پێداچوونەوە بە تۆمەتباران بدرێت، نێردرایە دادگای سزاکان.

کوردپرێس:

دادگای 22ی سزادان لە ئەنقەرە دانیشتنەکان دۆسیەی کۆبانێ ئەجام دەدات و ئەو دۆسیەیەی ناردە دادگای 23ی سزادان ئەوەش بە بێ ئەوەی دەرفەتی یاسایی بۆ تانەلێدان و پێداچوونەوە بە تۆمەتباران بدرێت.

ئەو دادگایە کە دۆسیەی 108 ئەندام و کەسایەتییەکانی هەدەپەی تێدایە ئەرکی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداغیشی لە ئەستۆیە و ڕێگەی نەدا دەرفەتی یاسایی بۆ پێداچوونەوە کۆتایی بێت.

شایانی باسە 26ی ئەیپرێڵ دادنیشتنی دادگای 22ی سزادان بەڕێوە چوو و دەمیرتاش و یۆکسەکداغ و سەباحات تونجەل هاوسەرۆکەکانی پێشووی هەدەپە ناڕەزاییان بەرامبەر حوکمی دادگا تۆمار کردبوو.

منصور رحیمی

​​​​​​​

News Code 1892

Your Comment

You are replying to: .
captcha