وەزارەتی نەوتی عێراق: هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ داهاتێكی رادەست نەكردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند تا ئێستا ھیچ داھاتێکیان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رادەست نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عاسم جیھاد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی عێراق، سکاڵای لەسەر ھەندێک لە بڕگە و ماددەکانی یاسای بوودجەی گشتی ٢٠٢١دا لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار کردووە و وتی:"تا ئێستا ھیچ داھاتێکمان لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی گشتی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە رادەست نەکراوە".

عاسم جیھاد سەبارەت بە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەم کردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانج لە بڕیارەکە، بەرزکردنەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیھانیدا و وتی: "زیادکردنی بەرھەمھێنان، دەبێتە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا".

ئاماژەی بەوەیش دا کە ئامانجی عێراق لەو بڕیارە، زیادکردنی داھاتەکەیەتی و وتی: لەئێستادا لەگەڵ ئەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت کەم کراوەتەوە، بەڵام داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق مانگانە، گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha