ئەمریکا ناتوانێت ئامانج بۆ کوردەکانی عێراق و سووریا دیاری بکات

بەشی جیهان- ڕابێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا، جەختی کردەوە ئەمریکا ئەو پێگەیەی نییە کە بە کوردانی عێراق و سووریا بڵێت چ کارێک بکەن و چ کارێک نەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕابێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا، کە بەشداریی لە چوارەمین بەشی کۆنفرانسی تاوتوێ کردنی پرسی کوردی لە زانکۆی ییل کردووە، دەڵێت: دۆخی کوردانی سووریا کە بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە لە کونترۆڵیاندایە بۆ چەندین ساڵ هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری زانکۆی ییل، ناوبراو لە بەشێکی وتەکانیدا کە لەسەر بابەتی کاردانەوەکان بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردەکان و دەوری ئەمریکا بوو، وتی: ئەزموونی 20 ساڵی ڕابردووی ئەمریکا لە عێراق، سووریا و لیبی نیشان دەدات کە ئەمریکا خاوەنی ئەو پێگەیە نییە کە بیەوێت سنوورەکات دیاری بکات چوونکە لەمبارەوە بەباشی هەنگاوی نەناوە.

ڕابێرت فۆرد، لەبارەی پرسی سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق وتی: ئەمریکا ناتوانێت بە کوردەکان بڵێت کە چ کارێک ئەنجام بدەن. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەرکی ئەمریکا ئەوەش نییە کە بۆ کوردەکانی عێراق و سووریا ئامانج دیاری بکات بەڵکوو دەبێت بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆی لەبەرچاو بێت.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا وتی ڕێفراندۆمەکەی ساڵی 2017 ئامێرێکی سەرنەکەوتوو بۆ ئەو ئامانجە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1905

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha