لە پارێزگای ماردین شەڕی نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕووی دا

بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لە ڕووبەڕووبوونەوەیێکی نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکاندا 3 میلیشیای PKK کوژران.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە دەست کەوتوون هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی ئوپەراسیۆنی یەڵدریم-8دا ڕووبەڕووی هێزەکانی PKK بوونەوە و لە ناوچەی دریجیکی پارێزگای کوردنشینی ماردیندا شەڕی نێوانیان ڕووی دا.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ملیەتی تورکیا،وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیێکدا کە لەو بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە نووسیویەتی: "لە ئوپەراسیۆنەکەدا کە بە کۆپتەری سەربازی پشتگیریی لێدەکرا 3 هێزی PKK کوژران".

هەروەهاش لەو ناوچەیەی کە ئوپەراسیۆنی سەربازیی هێزە ئەمنییەکانی تورکا لە دریجیک بەڕێوە دەچێت لە 4 گوندی ناوچەکە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی ڕاگەیێندراوە.

شایانی باسە PKK تا ئەم کاتە هیچ ڕاگەیێندراوێکی لەو باریەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

News Code 191

Your Comment

You are replying to: .
captcha