تورکیا دوژمنی کوردە/ڕێگای ڕزگاریی کوردی سووریا یەکگرتنە

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) دەڵێت: تورکیا یەک لە خراپترین دوژمنانی گەلی کوردە و ئەمەش جاری یەکەم نییە کە ئاو بەسەر خەڵکدا دادەخات.

«حسێن مەستۆ» ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە کەم کردنەوەی ئاوی فۆرات لەلایەن تورکیاوە و وتی: ئەمڕۆ کوردستانی سووریا لە دۆخێکی خراپدایە. زلهێزە جیهانییەکان و وڵاتانی ناوچەکە شەڕی خۆیان بۆ سووریا گواستۆتەوە و ئێستا سووریا داگیر کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: لەم نێوانەشدا تورکیا دوژمنی کوردە و ناشیرینترین سیاسەتەکانی هەمبەر کوردستانی سووریا گرتۆتە پێش و بە بیانووی شەڕی پەکەکەوە هەموو ڕۆژە و شەڕێک نوێ لەدژی کوردانی سووریا دەست پێدەکات و حکوومەتی سووریاش لەم هێرشانەدا هاودەستی تورکیایە.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا وتیشی: تورکیا یەک لە خراپترین دوژمنانی کوردە و ئەمەیش جاری یەکەم نییە کە ئاو بەسەر خەڵکدا دەبڕێت. ئەم ڕەفتارە تەنانەت ئیسرائیل بە فەلەستین و سووریای ناکات بەڵام تورکیا دەست بۆ ئەم هەنگاوە نامرۆڤانە دەبات.

حسێن مەستۆ ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ ئەمریکا و ڕووسیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانن لە سووریا و حکوومەتی سووریاش بەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و دووبارە دەسەڵاتدانەوە بە بەشار ئەسەدە و دەیهەوێت بۆ ئەم هەڵبزاردنە پەیوەندیی لەگەڵ پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دروست بکات کە بابەتێکی دژوارە، بۆیەش پێویستە کە کوردەکان بەدوای ڕێگاچارەی نوێدا بگەڕێن بۆ یەکگرتن.

ناوبراو درێژەی دا: لەم بارودۆخەدا کە هەموو حزبەکان و هەم ڕەوتە سەربەخۆکان لە سووریا یەک بگرن و هەمبەر ئەم دوژمنە بوەستن تا لەمە زیاتر ناوچەکە خەساری بەرنەکەوێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ ئەمریکا بەدوای ئەوەدایە کە کوردانی سووریا یەکبگرن و بێ گومان بەرژەوەندیی خۆیشی لەمەدا دەبینێت بەڵام پێویستە کوردیش دانوستانی کوردی-کوردی بەهەند وەربگرێت و بگەنە ڕێککەوتن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha