لە سێ رۆژی رابردوودا داعش لە 14 شوێنی کەرکووک، هێرشییان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تیرۆریستانی داعش لە سێ رۆژی رابردوودا لە 14 شوێنی کەرکووک، هێرشییان کردووە و شەوی ڕابردوویش لە هێرشێکدا بۆ سەر سوپای عێراق لە کەرکووک، سەربازێک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: تەلەڤزیۆنی کورستان 24 بڵاوی کردەوە: چەکدارانی داعش هێرشییانکردە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە نزیک شارۆچکەی دووبز، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون واتا لە سێ رۆژی رابردوودا، چەکدارانی داعش لە 14 شوێنی جیاجیای کەرکووک، هێرشییان کردووە.

بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بووە، چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1915

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha