دەروازەی سنووری حاجی ئومەران بۆ هاتوچۆی گەشتیاری داخراوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەگوێرەی ڕێنماییی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتوچۆی گەشتیار لە دەروازەی سنووری حاجی ئومەران بۆ ماوەیێک نادیار قەدەغە کراوە.

کوردپرێس:

قایمقامێتیی پیرانشار ڕایگەیاند بە گوێرەی ڕێنماییی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەروازی سنووری حاجی ئومەران بۆ هاتوچۆی گەشتیاران داخراو دەبێت و هیچ ڕێنمایی یان فەرمانێکی تازە بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکە بە دەستیان نەگەشتووە.

بۆیە تەنها ئەو کەسانەی ئیجازەنامەی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر یان خود نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لە ورمێ پێشکەش بکەن دەتوانن لە دەروازە سنوورییەکەوە هاتوچۆ بکەن.

هەر جۆرە بڕیارێک لەبارەی هەڵگرتن یا خود درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاران لە سنووری حاجی ئومەران پێویستی بە یاسای پەسەندکراوی ژووری نیشتمانیی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆرۆنا هەیە.

منصور رحیمی​​​​​​​

News Code 1928

Your Comment

You are replying to: .
captcha