پەیمانگای جەیمز تاون: تورکیا بەردەوام دەبێت لە ئوپەراسیۆنەکانی لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- پەیمانگای جەیمز تاون لە شرۆڤەیێکدا نووسیی تورکیا، بەرپەرچدانەوەی کورد لە باکووری عێراق و سووریا بە زەروورەتێک دەزانێت و بەو پێیەش پێ دەچێت بەردەوام بێت لە ئوپەراسیۆنەکانی خۆی لە باکووری عێراق و سووریا.

کوردپرێس:

پەیمانگای جەیمز تاون لە شرۆڤەیێکدا باسی ئوپەراسیۆنی سەربازیی چەند مانگی ڕابردوو تورکیای کردووە کە لە خاکی هەرێمی کوردستان و بە بیانووی بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە ئەنجامی دەدات.

پەیمانگاکە چڕبوونەوەی ئوپەراسیۆنەکان بە "ئەوپەڕی گوشار"ی تورکیا دژی پەکەکە ناو دەبات و نووسیویەتی: تورکیا بەر شێوازێک بووبێت هەوڵی ئەوە دەدات کە وێڕای لەجووڵەخستنی پەکەکە، کەرەستە و توانای سەربازیی ئەو هێزانە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان لە وزە بخات.

پەیمانگاکە دەشنووسێت کە دوو ئوپەراسیۆنی هاوکاتی تورکیا دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەلالەتە لە سەر ئەوە کە تورکیا ڕژدە لە بەرپەرچدانەوەی توانا و کەرەستەی لۆجەستیکیی پەکەکە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لە نفووزی پەکەکە بۆ نێو خاکی تورکیا.

بەو حاڵەشەوە پەیمانگاکە جەختی کردۆتەوە کە پەکەکە لە بەرامبەر تورکیا دەستبەسراو نیە و لەم ساڵانەی دواییدا دەستی بە هەندێک چەکی وەک مووشەک سەرشانهاوێژ گەیشتووە و دەتوانێت هەندێ لە کەرەستە سەربازییەکانی تورکیا بخاتە ژێر مەترسییەوە.

ئەو پەیمانگایە بە دووری نازانێت کە تورکیا بەردەوام لە ئوپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لەخاکی هەرێمی کوردستان و لە خاکی کوردستانی سووریاش چوونکە بە بڕوای پەیمانگاکە لە ڕوانگەی تورکیاوە ئەو دوو ناوچەیە بە یەک بەرە دەزانێت و پێ دەچێت هەندێک لە توانا سەربازییەکانی پەکەکە پێوەندیی بە دەسەڵاتی کوردەوە هەبێت لە باکووری سووریا. هەربۆیەش پێ دەچێت تورکیا نیازی ئەوەی ببێت کە ئوپەراسیۆنی سێهەمی سەربازیی خۆی دژی کوردەکانی سووریا دەست پێبکات.

بەڵام سینەم چەنگیز شرۆڤەکاری کاروباری تورکیا لە خوێندنەوەیێکدا لەبارەی دۆخی تورکیا ئاماژەی بە سەردانەکەی ئەم دوایییەی مەکگۆرگ ڕاوێژکاری دەوڵەتی بایدەن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کە بە وتەی ناوبراو لە ڕوانگەی تورکیاوە هاوکاری نزیکی هێزە کوردییەکانی سووریایە و بە نێژیارڤانی پێوەندیی سەربازیی ئەمریکا و کوردەکان دێتە ئەژمار.

سینەم چەنگیز لە وتارێکدا کە عەرەب نیوز بڵاوی کردۆتەوە ئەگەر ئەوەی وێنا کردووە کە سەردانەکەی ئەم دوایییەی مەکگۆرگ بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هێزە کوردییەکان دژی تورکیا دلێرتر دەکات و دەبێتە هۆی یەکگرتنی هێزەکان دژی تورکیا.

لە لایێکی دیکەشەوە ڕۆژنامەی لۆڤانتی بەریتانی، ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردەکان لە عێراق و سوووریا بە نیشانەیێک دەزانێت بۆ قووڵ بوونەوەی فۆبیای کورد لە دەوڵەتی تورکیا و جەختیش دەکاتەوە کە تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی نفووزی بەرەی کوردی لە عێراق و سووریا پەرە بە ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی دژی کوردەکان دەدات.

لەهەمان کاتدا گۆڤاری عینەب بەلەدی، کە تایبەتە بە کاروباری سووریاو بەتایبەت ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا، لە شرۆڤەیێکدا ئاماژەی بە هەڵکشانی ڕێژەی گوشارەکانی ڕووسیا بۆ سەر کوردەکان کردووە و دەڵێت پێ دەچێت تورکیا ئەم بابەتە بقۆزێتەوە و وەک دەرفەتێک بۆ بەردەوامیدان بە ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی کوردەکانی سووریا بەکاری بهێنێت.

News Code 1934

Your Comment

You are replying to: .
captcha