بەیاننامەی هەدەپە لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مسجدالاقصی

بەشی تورکیا- HDP لە ڕاگەیێندراوێکدا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر مسجدالاقصی ئیدانە دەکات و ڕایگەیاند هاوکار و هاودەنگی فەڵەستینییەکان دەبێت.

کوردپرێس:

پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا HDP لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیتولموقەدەس بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانە پشتگیریی هەدەپە بۆ فەڵەستینییەکان دووپات کراوەتەوە.

تۆلای حاتەم ئوغڵو سەرۆکی لیژنەی "خەڵکی و بیروبڕواکان" بەیاننامەکەی هەدەپەی واژۆ کردووە و لە ماڵپەڕی فەرمیی هەدەپە بڵاو کراوەتەوە وتێیدا نووسراوە:

"توندوتیژیی ڕێکخراو لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دژی ناوچەکانی فەڵەستین لە پەرەسەندیدایە. لە بەر چاوی هەموو جیهاندا فەڵەستینییەکان بە زۆر لە نیشتمانی هەزاران ساڵەیان دەردەکەن. ئیسرائیل بە جێنشین کردنی کۆچبەر لەو ناوچانە، فەڵەستین داگیر دەکات.

لەم شەپۆلەی هێرشەکاندا فەڵەستینییەکان خەریکی ئەنجامدانی عیابدات لە مسجدالاقصی بوون و زیاتر لە 200 کەسی مەدەنی بریندار بووە. ئێمە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەڵمەتە تەمەنای چاک بوونەوە بۆ برینداران دەکەین.

ئەمڕۆکە پێویستی بە ئاسایش و ئارامی و برایەتیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تووشی ڕەنجێکی قورسن زیاتر لە هەموو کاتێک هەستی پێدەکرێت. پێویستە ئیسرائیل واز لە توندوتیژیی ڕێکخراو دژی هاووڵاتییانی فەڵەستین بهێنێت و لە جیاتی سیاسەتی پەرەسەندنی جیاوازی بە گفتوگۆی ئاشتییانە و پێبەندبوونی بە سنوورەکانی 1976 بگەن بە چارەسەرێک.

News Code 1946

Your Comment

You are replying to: .
captcha