وەزیرانی سەرچاوەکانی عێراق و سووریا لەسەر داخستنی ئاوی فۆرات لەلایەن تورکیاوە کۆ بوونەوە

بەشی جیهان- وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق لەسەر کەم بوونەوەى ئاوى هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات کۆبوونەوەیێکى بەپەلەى لەگەڵ هاوتا سوورییەکەى کرد و داواى یەکخستنى هەڵوێستەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق (11ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، مەهدى ڕەشیدی وەزیر کۆبونەوەیێکى بەپەلەى ئۆنلاینى لەگەڵ تەمام ڕەعد، هاوتا سوورییەکەى ئەنجام داوە تایبەت بە بابەتى ئاو و سەرچاوەکانى ڕووبارى فۆرات.

ڕوونیش کراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە پێویستە هەڵوێستەکان یەک بخرێن بۆ دروست کردنى فشاری و داواکردنى دووبارە بەردانەوەى ئاوى فۆرات، ئەوەش بەپێى ڕێکەوتنەکانى پێشوو.

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسى لەوە کردووە، ڕێژەى ئاوى هەردوو ڕووبارى دیجلە و فورات لە تورکیاوە 50% کەمی کردووە، هەروەها سەرچاوەکانى بەنداوى دەربەندیخان گەیشتوونەتە 0% و سەچاوەکانى بەنداوى دووکانیش گەیشتوونەتە 70 لەسەد.

لاى خۆیەوە تەمام ڕەعد، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى سووریا ئامادەیى وڵاتەکەى پیشان داوە بۆ پشتگیرى کردن لەو مەلەفە و پاراستنى یەدەگى ستراتیژى ئاوى بەنداوەکان، هەروەها ڕێکەوتن لەسەر ئەوە کراوە کۆبوونەوەکان لەو ڕووەوە بەردەوام بن.

سەرچاوە: ئاژانسی ناس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha