بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "ئس ئەند پی گلووپ" بڵاوی کردۆتەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە چەند مانگی ڕابردوودا توانی بووی هاوکات لەگەڵ حەق دەستی کارمەندانی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکاندا بەشێک لە قەرزەکانیان خەرج بکات، ڕایگەیاندووە ئێستا بەهۆی کێشە داراییەکانی لێکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توانای خەرج کردنی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکانی نییە.
بەهۆی بارودۆخی ئێستاوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە حەق دەستەکان شەست ڕۆژ جارێک خەرج بکات و 20%یشی لێبڕیوە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بگۆڕدرێت نرخی نەوت بەرز ببێتەوە هەولێر دەتوانێت بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
چەند کۆمپانیای بیانی لەوان "دی ئین ئۆ" و " گوڵف کەی ستۆن"و "جەنێڵ ئینێرجی" لە بەیاننامەی جیاجیادا ڕایانگەیاندووە هێشتا مەرجە نوێکانی هەرێمی کوردستانیان قبووڵ نەکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment