کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 24ی تشرینی دووهەمی 2020 کرێکارانی سەر بە سەندیکاری کرێکاریی "بیرلەشیک مێتاڵ-ئیش" بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەڕامبەر سڕبوونی مافە سەرتایییەکانیان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایییان پێکهێنابوو و پۆلیس هەڵیکوتایە سەر خۆپیشاندەران.
بەپێی ئاژانسی Mezopotamya، کرێکارەکان نیازیان بوو لە ناوچەی غبزەوە بەرەو سەنتەری ئەنقەرە خۆپیشاندان بکەن بەڵام پۆلیسی ئەنقەرە ڕێگەی لێگرتن و پاش ئەوەی کرێکارەکان پێداگرییان کرد پۆلیس هەڵیکوتایە سەریان و بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ژمارەیێکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون کە محەمەد حەنەفی ئورهان ومەسعوود بوزاویوک دوو بەڕێوەبەری لقی غبزەی سەندیکای کرێکارانی "بیرلەشیک مێتاڵ-ئیش" لە نێو دەستبەسەرکراواندا هەن.
Your Comment