ڕیسکێکی گەورەیە ئەگەر کوردی سووریا پشت بە ئەمریکا ببەستن

بەشی جیهان- باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لەبارەی پاشهاتەکانی پشت بەستی کوردانی سووریا بە ئەمریکاوە هۆشداری دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارین پاڵسی ئین فووکووس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە: ڕابێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە کۆنفراسێکدا ئاماژەی داوەتە دۆخی ئامادبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و هۆشداری داوە ئامادبوونی ئەمریکا لە سووریا ستراتێژیک نییە و ئەم ئامادبوونە هەفتەیێک جارێک ئەگەر زیان لە هێزەکان نەکەوێت درێژ دەکرێتەوە.

ڕابێرت فۆرد جەختی کردۆتەوە ئەمریکییەکان تا کاتێک لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا دەمێننەوە کە زیان و خەسار لە هێزەکانیان نەکەوێت بۆیە ئەگەر کوردەکان پشت بە بوونی ئەمریکییەکان لە ببەستن مەترسیێکی گەروە لەسەریان دروست دەبێت. ناوبراو دەڵێت ڕێدۆزی ئێستای ئەمریکا بۆ پاراستی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا ناسەرکەوتووە.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا، کە کەپێشتر بەشداریی لە چوارەمین بەشی کۆنفرانسی تاوتوێ کردنی پرسی کوردی لە زانکۆی ییل کردبووە، لە کۆنفرانسەکەدا وتی: دۆخی کوردانی سووریا کە بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتە لە کونترۆڵیاندایە بۆ چەندین ساڵ هەر بەم شێوەیە دەمێنێتەوە.

ناوبراو لە بەشێکی وتەکانیدا کە لەسەر بابەتی کاردانەوەکان بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردەکان و دەوری ئەمریکا بوو، وتی: ئەزموونی 20 ساڵی ڕابردووی ئەمریکا لە عێراق، سووریا و لیبی نیشان دەدات کە ئەمریکا خاوەنی ئەو پێگەیە نییە کە بیەوێت سنوورەکات دیاری بکات چوونکە لەمبارەوە بەباشی هەنگاوی نەناوە.

ڕابێرت فۆرد، لەبارەی پرسی سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق وتی: ئەمریکا ناتوانێت بە کوردەکان بڵێت کە چ کارێک ئەنجام بدەن. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەرکی ئەمریکا ئەوەش نییە کە بۆ کوردەکانی عێراق و سووریا ئامانج دیاری بکات بەڵکوو دەبێت بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆی لەبەرچاو بێت.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا وتی ڕێفراندۆمەکەی ساڵی 2017 ئامێرێکی سەرنەکەوتوو بۆ ئەو ئامانجە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha