گالیسکەیێکی چین لە مەریخ و نیشتنەوە

بەشی تەکنەلۆژیا- دواجار حکوومەتی چین توانی سەرکەوتووبێت لە رەوانە کردنی گالیسکەیێک بۆ هەسارەی مەریخ و نیشتنەوەی.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، ئەمە یەکەمجارە چین بتوانێت سەرکەوتووبێت لە دەرەوەی زەوی گالیسکەیەک بنیشێنێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی گالیسکەی "زۆرۆنگ"ی چینی لە بەشی باشووری هەسارەی مەریخ و لەناوچەی "یۆتۆپیا پلانیتیا" نیشتووەتەوە.

ئیدارەی بۆشایی ئاسمانی چینی رایگەیاند، بۆ نیشتنەوەی گالیسکەکە پشتیان بە بەکارهێنانی پەڕەشوت بەستووە بۆ کەمکردنەوەی خێراییەکەی لەکاتی نیشتنەوەیدا.

پاش زیاتر لە حەوت مانگ لە ناردن و دەرچونی لە هەسارەی زەوی، گالیسکەی "زۆڕۆنگ"، کەبەناوی خواوەندی کۆنی ئاگری چینیەوە ئەو ناوەی لێنراوە، توانی لەسەر روی هەسارەی مەریخ بنیشێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠١١ چین لە پرۆژە و دەستپێشخەرییەکانی ئاژانسی ناسای ئەمریکی کرایە دەرەوە بۆ رەوانەکردنی کەشتی و گالیسکە بۆ سەر مەریخ، ئەمەش ئەو وڵاتەی ناچارکرد پشت بە خۆی ببەستێت بۆ ئەم هەنگاوە. هاوکات، هەفتەی رابردوو موشەکی "ۆنگ مارچ 5بی" لەکۆنتڕۆڵدەرچووی چین کە لە ٢٩ نیسان رەوانەی مەریخ کرابوو لەسەر زەریای هیندی کەوتەخوارەوە پاش ئەوەی لە بەرگەوای زەویدا گەورەترین بەشی سووتا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2013

Your Comment

You are replying to: .
captcha