تورکیا دەزانێت جۆ بایدن ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا چۆڵ ناکات

بەشی جیهان- نیکۆلاس هراس بڕوای وایە هۆکاری ئەوەی کە تورکیا ئاوی فۆرات بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا دادەخات ئەوەیە کە جۆ بایدن نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە بکشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چەند مانگی ڕابردوودا تورکیا ڕێژەی ئاوی فۆراتی بەرەو ناو خاکی سووریای کەم کردۆتەوە و ئەمەش کاریگەریی خراپی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا لەوان مەنبج، کۆبانی و چەند شاری دیکە دروست کردووە.

ژمارەیێک لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان ئەم هەنگاوەی تورکیا بە کەڵک وەرگرتنی تورکیا لە ئاو وەکوو چەک وەسف دەکەن.

نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پرسە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت هۆکاری ئەوەی کە تورکیا ئاوی فۆرات بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا دادەخات ئەوەیە کە جۆ بایدن نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە بکشێتەوە.

ناوبراو لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا لە توویتەر نووسیویە: تورکیا دەزانێت کە جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا هێزەکانی وڵاتەکەی لەناوچە کوردنشینەکانی سووریا ناکشێتەوە بۆیە ئاوی کردۆتە کارتێکی گوشار بۆ سەر ئەو ناوچانە.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە ئەو هەنگاوەی تورکیا و کەم کردنەوەی ئاوەی فۆران بەسەر کوردانی سووریا، وەرزێری لەم ناوچانەدا لەناو دەبات و کەمپینی هاوپەیمانیی دژی داعش لاواز دەکا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2017

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha