ئەنجومەنی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سووریا بەشدار نابێت

بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: لە بارودۆخێکدا کە نیوەی خاکی سووریا لەژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی سووریا نییە، حکوومەت هەڵبژاردنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی بەکار دێنێت بۆیە بەڕای ئێمە هەڵبژاردنەکان شەرعیەتیان نییە و پێویستە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دادگایی بکرێت.

«فادی مەرعی» سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڵویستی ئەنجومەنەکە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە سووریا و وتی: لە بارودۆخێکدا کە نیوەی خەڵکی سووریا ئاوارەن و شارەکان کاول کراون و ڕێگاچارەی سیاسی بۆ پرسی سووریا لە ئارادا نییە و شەرعیەتی نێونەتەوەییشی نابێت بۆیە هەڵبژاردنەکان تەنیا ئامێرێک دەبێت بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد.

ناوبراو وتیشی: حکوومەتی سووریا خۆی لە دەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان و بڕیارنامەی 2254ی ژنێڤ دەشارێتەوە و نایەوێت دۆخی سیاسیی سووریا ڕوون بکرێتەوە.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا بۆیەش ئێمە وابیر دەکەینەوە ئەم هەڵبژادنە شەرعیەتی نییە و پێویستە بەرپرسانی ئەمڕۆی سووریا دادگاریی بکرێن.

ئەندامەکەی ئەنەکەسە ڕاشیگەیاند: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی زلهێز گوشار لە سەر حکوومەتی سووریا دروست بکەن تاکوو پێبەندی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا بکرێت.

فادی مەرعی وەبیری هێنایەوە: هەروەها پێویستە خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن چوونکە هیچ ستاندەرێکی نێونەتەوەیی تیایدا لەبەرچاو نەگیراوە.

سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا وتیشی: لە بارودۆخێکدا کە نیوەی خاکی سووریا لەژێر کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی سووریا نییە، حکوومەت هەڵبژاردنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی خۆی بەکار دێنێت بۆیە بەڕای ئێمە هەڵبژاردنەکان شەرعیەتیان نییە و پێویستە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دادگایی بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2023

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha