ناوەندێکی ئەمریکی داوای بە ڕەسمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەکات

بەشی سووریا- کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی ئازادیی ئایینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای بە ڕەسمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا کوردییەکانی سووریا بڵاویان کردۆتەوە، کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی ئازادیی ئایینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USCIRF) لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بۆ ساڵی 2021 داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کردووە کە بەشێوەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەکوو حکوومەتێکی خۆجێیی بە ڕەسمیەت بناسێندرێت.

کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی ئازادیی ئایینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمیسیۆنێکی دوو حربییە کە لە ساڵی 1998وە دامەزراوە و دۆخی ئازادیی دینی لە دیکەی وڵاتاندا چاودێری دەکات.

پێشتریش ئەندامانی (USCIRF) پشتگیریی خۆیان لە بەفەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا ڕاگەیاندبوو.

ئەم داخوازیەش پاش سەردانی نوێنەرانی کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی ئازادیی ئایینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئاکتەوبری 2020 لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، دراوە.

"نادین ماینزا" جێگری سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا لەمبارەوە وتبووی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت ڕاسپاردەکانی ئێمە لەبارەی بە فەرمی ناساندنی سیاسی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبەرچاو بگرێت و بەدواداجوونی بۆ بکات.

نێوی ئیدارەی خۆسەر بۆ یەکەمجار لە ڕاپۆرتی "USCIRF" لە ساڵی 2019دا هێنرا کە تیایدا داوا کرابوو نوێنەرانی ئەم ناوچەیە بەشداری بکەن لە دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha