تەقینەوەیێک لە عەفرین چەند قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی سووریا- تەقینەوەیێک شاری عەفرینی هەژاند و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیێک هاووڵاتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری عەفرین لە کوردستانی سووریا تەقیوەتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک بازاڕی "هال" تەقیوەتەوە و تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان نەزاندراوە.

جێی باسە ئەم تەقینەوەیە چەند کاتژمێرێک لە دوای تەقینەوەیەکی هاوشێوە دێت کە شارەدێی بەزاعەی سەر بە پارێزگای حەلەبی کردبووە ئامانج و بەم هۆیەشەوە بەڕێوەبەرێکی پۆلیس و چوار کەسی تر کوژرابوون، ٢٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 204

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha