لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 4 هەزار و 580 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

کوردپرێس: ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/5/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 580 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 5 هەزار و 412 کەسیش چاکبوونەتەوە، 33 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 156 هەزار و 137 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 67 هەزار و 387 کەس چاک بوونەتەوە و 16 هەزار و 102 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکرێنەوە، عێراق پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2074

Your Comment

You are replying to: .
captcha