سیاسەتی تورکیا لە سەر بنەمای درۆ و دژەیەکی دەڕوات

بەشی تورکیا- یاساناس و سیاستوانی کوردی سووریا لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت: سیاسەتی تورکیا لە سەر بنەمای درۆ و دژەیەکی دەڕوات و بڕوای بە مەسەلەی فەڵەستین نیە بەڵام لە بەرامبەردا دەینین کە تورکیا پشتگیریی ئەو گرووپە تندڕەوانە دەکات کە خاکی کوردستانی سووریایان داگیر کردووە.

کوردپرێس:

سدقی زیلان سیاسەتوان و یایاناسی کوردی تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە لێدوانەکەی ئەردغان سەبارەت بە فەڵەستین کرد و گوتی: دۆزی فەڵەستین بابەتێکی مێژوویییە. لە شەڕی جیهانیی یەکەمدا فەڵەستین کەوتە بندەستی بەریتانیا و جووەکان بەرەبەرە بینای سیاسەتی خۆیان لە سەر ئەو خاکە دامەزراند. پاش شەڕی دووهەمی جیهانی لە ڕێگای بەریتانیا و چەند دەسەڵاتێکی دیکەوە ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەک وڵاتێکی فەرمی دانی پێدا نرا و ساڵی 1967 پاش شەش ڕۆژ شەڕ بە داگیرکردنی بەشێکی دیکەی خاکی فەڵەستین و عەرەبەکان توانیی ئەوە بسەلێمێنێت کە توانای هەیە بەگری لە خۆی بکات.

ناوبراو گوتیشی: ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کودرەکان لە لایەن بەریتانیاوە دان بە سەربەخۆبوونیاندا نەنرابوو و ئەوان دەسەڵاتەکەی شێخ مەحموودی بەرزنجییان تێکشکاند و لە بەرامبەردا بە سیاسەتی بەریتانییەکان بوو کە تورکیا و ئەتاتورک توانییان کۆڵەکەی تورکیای نوێ بچەقێنن و کوردستانی ژێردەستی عوسمانییەکان بۆ سێ پارچەی جیا دابەش بکەن.

ناوبراو زیادیشی کرد: پاش 1948 کە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیسرائیلی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ قبووڵ کرد، تورکیا لە پەنجاکاندا یەکەم وڵاتی ئیسلامی بوو کە بە فەرمی دانی بە بوونی ئیسرائیلدا نا و لە هەمان کاتدا شای ئێرانیش پێوەندیی باشی لەگەڵ ئەمریکاش و ئیسرائیلیش هەبوو.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: حەماس بەشێکە لە ڕەوتی ئیخوان لە ناوچەکە و چەنڕد وڵاتێکی هەرێمی پشتگیریی دەکەن. دەوڵەتی پێشووی عێراق پشتیوانی ڕەوتی ئیخوانیزم لە فەڵەستین بوو و ژمارەیێک لە وڵاتانی ناوچەکە دژی ئەو ڕەوتە بوون. ئەمڕۆکە ئێران پشتگیریی حیزبوڵڵاش دەکات و پشتگیریی حەماسیش دەکات.

سدقی زیلان ئەوەشی زیاد کرد کە مەسەلەی فەڵەستین بابەتی خاک و زەوییە و کوردەکانیش هەمان کێشەیان هەیە. دەوڵەتی ئەردۆغان و پارتی دادوگەشە لە 2003وە کە هاتنە سەر کار بە شێوازێکی نەرمتر مامەڵەیان لەگەڵ کورد دەکرد و تەنانەت دانوستانیان لەگەڵ پەکەکە دەست پێکرد بەڵام دواتر بینیمان کە ئەردۆان دەموچاوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کرد. دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکەرە کە سەد ساڵە ستەم لەکورد دەکات و ئەمڕۆکە بە بیانووی شەڕی دژ بە پەکەکە ڕێگرە لەوەی دەسەڵاتێکی کوردی لە باکووری سووریاش دابمەزرێت. لە مەسەلەی هەرێمی کوردستانیشدا سیاسەتی تورکیا سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە و بینیمان کە لە ڕیفراندۆمدا چ هەڵوێستێکی توندی وەرگرت.

ناوبراو زیادی کرد: سیاسەتی تورکیا لە سەر ئەساسی درۆ و دژەیەکی دەڕوات و بڕوای بە مەسەلەی فەڵەستین نیە و پشتگیریی چەند گرووپێکی توندڕەو دەکات کە خاکی کوردستانی سووریایان داگیر کردووە و بەشێکیان هاووڵاتییان فەڵەستینین.

سرور خدری

News Code 2076

Your Comment

You are replying to: .
captcha