لە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشێکی داعش چوار قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش ماڵی بەڕێوەبەرێکی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کوژراو و برینداری لێ کەوتووتەوە.

کودپرێس: عەقید محەمەد عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی١١ی٢٠٢٠ لەبارەی هێرشێکی شەوی رابردووی شارەدێیەکی سنووری پارێزگای سەڵاحەدینی بە باسنیوز-ی ڕاگەیاندووە: "درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە گوندی "مەزاریع"ی سەر بە ناحیەی یەسروب، پۆلیسێک گیانی لەدەست داوە و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون."

گوتیشی: "هێرشەکە بە دیاریکراوەی کراوەتە سەر ماڵی عەقید بەهلول زوبەیدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی یەسروب بووە و بەو هۆیەشەوە ناوبراو بریندارە".

راشیگەیاند: "تیرۆریستانی داعش پاش ئەو کردەوە تیرۆریستییە هەڵاتوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha